ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: کەس مافی قسەکردن سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی نییە
ئهیلوول 04, 2025 20:23 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتی :ئەمریکا یان کەسانی دیکە مافی ئەوەیان نییە کە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی قسە بکەن
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختی کرد وڵاتەکەی ڕێگا بە ئەمریکا و کەسانی دیکە نادات کە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی قسە بکەن . ئەعرەجی وتی : داوایان کرد ئەو یاسایە بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ، بەڵام هۆیەکەی چییە ؟ ئەعرەجی سەبارەت بە هۆیەکەی وتی : پرسیار لە من مەکەن بەڵام ڕوونی کردەوە کە یاسا لە عێراقدا دوای دەنگ وەرگرتن مومکینە پێویستی هەبێت بە شتێک کە ناوبراو ئەو شتە بە بیرۆڕاگۆڕینەوەی ناوخۆیی و دەرەوەیی وەسف کرد .