ئه‌یلوول 06, 2025 17:09 Asia/Tehran
  • پووچەڵکرانەوەی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیی بەربڵاو لە عێراق

نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیی بەربڵاو لە پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئەم وڵاتەدا پووچەڵ کراوەتەوە.

عەلی بەنداوی نوێنەری پەرلەمانی عێراق وتی: هەڵمەتی ناسراو بە "وادی حوران" لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزی ئەمنیی ئەم وڵاتەوە بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکە لە تیرۆریستان ئەنجام دراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە، پەلامارێکی تیرۆریستیی بەربڵاوی پووچەڵ کردەوە کە جەنایەتکاران دژ بە چەن ناوچەیەکی پارێزگا ڕۆژاواییەکانی عێراق دایانڕشتبوو.

بەنداوی وتیشی: ئێمە نیگەرانی جموجوڵی گوماناویی ئەمریکا لە کەمپی هۆڵداین. ناوبراو وتیشی: سوریا تووشی بشێوی و ناپاوەجێی بووە بە هۆی جموجۆڵی تیرۆریستانەوە و ئەوەش مەترسییەکی قورسە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

سەرپەیڤ