ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی و نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسی داهاتی نانه‌وتی بداته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و له‌باره‌ی نه‌وتیشه‌وه بڕیاریدا به‌په‌له ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بکرێت، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا په‌یوه‌ست به داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاری دا به‌هۆی ناکۆکیی نێوان شاندی هه‌رێم و شاندی حکومه‌ت له‌باره‌ی پێناسه‌ی داهاتی نانه‌وتی، ئه‌و بابه‌ته ببرێته ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت (مه‌جلیسی شۆرا) و لایه‌نی سێیه‌م بخرێته ناو گفتوگۆکانه‌وه.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق پرسی موچه‌ی مانگه‌کانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌مساڵ به‌ستراوه‌ته‌وه به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و نانه‌وتی و ڕاده‌ستکردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، تاوه‌کوو ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرێت، موچه‌ی ئه‌و مانگانەیش نانێردرێت.