وەزیری دادی عێراق: ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ هەولێر یەکلا کرایەوە/ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێ
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی گشتی لەسەر دۆسییەکانی نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر کراوە و حکومەتی فیدراڵ بەرامبەر بە ڕادەستکرانی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی لە لایەن هەرێمەوە، مووچەی مانگی جولای دەدات.
خالید شوانی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی گشتی کراوە لەسەر دۆسییەکانی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا. ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لەسەر خەرجکرانی مووچەی مانگی جولای لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان پێبەند کراوە بە ڕادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بە بەغدا. وەزیری داد بە ئاماژە بەوەی کە سەبارەت بە هەموو دۆسییەکانی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن کراوە، وتیشی کە ڕێککەوتنی سێ لایەنە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان کراوە بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. هەروەها سەبارەت بە داهاتی نەوتییش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گەیشتوونەتە تەبایی و ڕێککەوتن.