سۆمۆ : قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکانی چالاک لە هەرێم لە ئەستۆی بەغدا نییە
تشرینی یهکهم 02, 2025 20:07 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکرانی نەوتی عێراق سۆمۆ ڕایگەیاند حکومەتی عێراق هیچ بەرپرسایەتییەکی نییە لەحاند دانەوەی قەرزی کۆمپانیا دەرەوەییەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان.
عەلی نزار وتی : هەموو نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی سۆمۆ لە چوارچێوەی پشکی ئوپێک دایە . بە وتەی ناوبراو هەناردەی هەنووکەیی نزیکەی 190 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا و بەکارهێنانی ناوخۆیی 50 هەزار بەرمیلە و ئیمکانی زیاد کردنی هەناردەی هەیە . وتیشی لە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی بەغدا، هەولێر و کۆمپانیاکان ، دانەوەی قەرزەکان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدا نییە و ئەو پرسە بە پێی یاساکانی بووجەی 2023 تا 2025 ڕێک خراوە .