کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەرواری دەستپێکرانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، دەستپێبکات.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران لیستی ئەو کاندیدانهى پەسندکردوه کە مافی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پهرلهمانى عێراقیان هەیەو بڕیاریشیداوە، ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بێت.هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دوەم بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی حهوت ههزارو 768 کەس کە دوو ههزارو 248 کەسیان ئافرەتو پێنج ههزارو 520 کەسیان پیاون، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە وەک کاندید پەسندکراون. کۆمسیۆنى ههڵبژاردن ئهوهشى ئاشکراکردوه، بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی دوەم کۆتایی دێت.