نیگەرانییەکان لە عێراق لەمەڕ ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤
تشرینی یهکهم 06, 2025 15:41 Asia/Tehran
پەرلەمانتارێکی عێراقی وتی: بە لەبەرچاو گرتنی چوونەسەری ئاستی جم و جۆڵی ترۆریستانی تەکفیریی لە سووریا، نیگەرانی گەلێک سەبارەت بە ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤ لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
"موختار موسەوی" پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: جم و جۆڵ و هەوڵی گرووپە ترۆریستییەکانی داعش لە خاکی سووریا بەرەو پارێزگای نەینەوا درێژەی هەیەو هێزە ئاسایشییەکانی عێراق هەوڵیانە، هەموو ڕێگاکانی شیمانەیی هاتنی ترۆریستان بۆ عێراق دابخەن.
وتیشی: ئەو نیگەرانییە هەیە کە ترۆریستان سێناریۆی ٢٠١٤ی پارێزگای نەینەوا دووپات بکەنەوە.
بەرلەوەش چەند بەرپرسێکی عێراقی لەبارەی دزەی ترۆریستانی چالاک لە خاکی سووریا بۆنێو خاکی عێراق وشدارییان دابوو.