باڵوێزی ئێران لە بەغدا : ئامانج ڕاکێشانی 5 ملوێن گەشتیاری عێراقیە هەتا ساڵی 2026
تشرینی یهکهم 08, 2025 19:37 Asia/Tehran
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی : گەشەی گەشتیاری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق لە ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە .
موحەمەد کازم ئال سادق باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە فستیڤاڵی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە بەغدا وتی : هەوڵ ئەدەین تا بە ئامانجی ڕاکێشانی 5 ملوێن گەشتیاری عێراقی تا ساڵی 2026 . باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئیرادەی کاربەدەستانی دوو وڵات لە سەر پتەو کردنەوەی هاوکاریە دوو لایەنەکان وتی دوو وڵات بە سەرنج بە پەیوەندیەکان و هاوبەشیی دێرینەی مێژوویی ئائینی و کەلتووری دەتوانن هاوکاریەکان لە بەشی گەشتیاری زیاتر لە ڕابردوو پەرە پێی بدەن .