تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 16:41 Asia/Tehran
  • عێراق لەسەرووبەندی هەڵبژاردنی چارەنووس ساز

بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11نوامبری 2025، شارەزایان ئەو هەڵبژاردنانە بە گرنگ و کاریگەر لە داهاتووی عێراق هەڵدەسەنگێنن.

عێراقییەکان لە دوای  پەلاماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ شه شه مین جار دەچنە پای سندوقەکانی دەنگدان و لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە هەڵبژاردنی نوێنەرانێک  بە بەرنامەی نوێ هەیە .  جومانە غەلای  وتەبێژی کومیساریای  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی:"بەپێی سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردنی ساڵی 2025 کە لە 29 مادە پێکهاتووە، پێویستە کاندیدەکان پابەندبن بە یاسا و ڕێنمایی تایبەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن؛ هاوکات هۆشدارییان دەدات لە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵبژاردن،  چۆنکو ڕەنگە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و تەنانەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنیش بێبەش بکرێن ئەو گوتیشی: "ئامانج لەم سیستمە  گەرەنتی و دڵنیا بوون لە دروستی و سەلامەتی   هەڵبژاردن و پاراستنی پڕۆسەی ڕکەبەرایەتی   هەڵبژاردنەکانە بەپێی یاسا."هەروەها بیلال سامەرایی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕایگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەکان چاودێری پرۆسەی کێبڕکێی هەڵبژاردن دەکەن و تاوان و سزای سەرپێچیکاران لەبەرچاو گیراوە. ئاماژەی بەوەشکرد: پابەندبوون بە یاساکان دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی ڕێکوپێکی لە هەڵبژاردنەکان و یەکپارچەیی و سەلامەتیی هەڵبژرادنەکان . هەروەها مافی کاندید و هاووڵاتیانیش پارێزراو دەبێت.

  فیراس موسلماوی، ئەندامی فراکسیۆنی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"، کە پاڵپشتی محمد شیا ع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لە پشتە ، هەروەها دەڵێت: "گۆڕانکاری لە ڕێگەی بایکۆتی (هەڵبژاردن)ەوە ناێیتە دی ، بەڵکو بەشداری چالاکانە و ئامادەبوون لە سندوقەکانی دەنگدان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە وڵاتەکەدا

سەرپەیڤ