تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 20:50 Asia/Tehran
  • تیرۆرکرانی بەربژێرێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئەندامانی هاوپەیمانیی سەروەریی(سیادە) هەواڵی تیرۆرکرانی "سەفا مەشهەدانی" ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداو بەربژێری ئەو هاوپەیمانییەیان بڵاوکردەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، تەقینەوە لە شاری تارمیە لە باکوری بەغدا، تیرۆری سەفا مەشهەدانی لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی "سەروەریی" و بەربژێری هەڵبژاردنەکانی عێراقی لێکەوتەوە.

گرتەڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیادا بڵاو بووەتەوە کە دەریدەخا، ئۆتۆمبیلی مەشهەدانی لە شەقامێکی تارمیە، ئەو شوێنەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و خستنەڕووی پرۆگرامەکانی لە شاردا ئامادەببوو، ئاگری گرتووە.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی تیرۆری ئەو بەربژێرەی پەرلەمانی لە بەغدا دەرکرد.

سەرپەیڤ