تەقینەوە لە بنکەی حەشدی شەعبی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا
تشرینی دووهم 04, 2025 16:48 Asia/Tehran
تەقینەوەی بۆمبێکی بەجێماو لە گرووپی تیرۆریستی داعش لەنێو یەکێک لە بنکەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، بووە هۆی شەهیدبوونی یەکێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا، بە ئاماژە بە شەهیدبوونی یەکێک لە چەکدارەکانی و برینداربوونی دوو چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، ڕاشیگەیاند کە ئەم تەقینەوەیە بەهەڵکەوت بووە و لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی ڕێکخستنی تەکنیکی لە ناوچەی "جەرف ئەنەداف"ی بەغدا ڕوویداوە. ئەم ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی بەجێماو لە تیرۆریستانی داعشەوە بووە. حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەنگاوی پێویستیان لەم بارەوە ناوە و جەختیشی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە پاککردنەوەی هەموو ناوچەکان لە پاشماوەکانی تیرۆریستان.