راگەیێندرانی فەرمیی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند، کەبەگشتی لەسەرجەم پارێزگاکاندا لە سەتا 56ی تێپەڕاندووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن لەدەنگدانەکە سەتا پەنجاو شەشی تێپەڕاندووە کە 12 ملیۆن و 9 هەزار و 453 کەس لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بەشدارییان کردووە. سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆرترین ئاستی بەشداریکردن لە دهۆک تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی 76.07٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر 69.02٪ و سلێمانیش لە پلەی سێیەم دایە کە تەنیا 56.87٪ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە. لەکەرکوکیش ڕێژەی بەشداریکردن 64.12٪ بووە و هاوکات لە نەینەواش 64.04٪ بووە.