راگەیێندرانی فەرمیی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442768-راگەیێندرانی_فەرمیی_ژمارەی_دەنگ_و_ڕێژەی_بەشداریکردنی_گشتی_و_پارێزگاکان_لەهەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • راگەیێندرانی فەرمیی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند، کەبەگشتی لەسەرجەم پارێزگاکاندا لە سەتا 56ی  تێپەڕاندووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن لەدەنگدانەکە  سەتا پەنجاو شەشی تێپەڕاندووە کە 12 ملیۆن و 9 هەزار و 453 کەس لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بەشدارییان کردووە. سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆرترین ئاستی بەشداریکردن لە دهۆک تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی 76.07٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر 69.02٪ و سلێمانیش لە پلەی سێیەم دایە کە تەنیا 56.87٪ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە. لەکەرکوکیش ڕێژەی بەشداریکردن 64.12٪ بووە و هاوکات لە نەینەواش 64.04٪ بووە.