تشرینی دووه‌م 15, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • لێدوانەکان لەبارەی پێکهاتنی حکومەتی تازەی عێراق/ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: حکومەتی داهاتوو بێ دواکەوتن پێک دەهێنرێ

هاوکات لەگەڵ هاتنەئارای ڕوانگەی ڕەوت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەبارەت بە داڕشتی کابینەی تازەی ئەو وڵاتە، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێی داگرت؛ پرۆسەی پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی عێراق بەرەوڕووی دواکەوتن یان ناکۆکیی سیاسی نابێ.

"سەباح ئەنباری" ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پێی داگرت؛ هاودەنگییەکی شیاو هەیە لەنێوان لایەنە هاوبەشەکان لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاواهەنگی بۆ دەستەبەرکرانی پێکهاتنی حکومەتی داهاتوو بێ دواکەوتن یان کەلێن و بۆشایی سیاسی. وتیشی: هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاواهەنگی، یەکگرتوویەو پێ ناچێ کەلێن یان ناکۆکیی ناوخۆیی دروست بێ سەبارەت بە پرۆسەی پێکهاتنی حکومەت لەو هاوپەیمانییەدا بەتایبەت ئەوەی کە ئەو هاوپەیمانییە، داگری ئەو ڕەوت و لایەنانەیە کە بەڕێوەبەرایەتی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەکەن. ئەنباری هەروەها وتی: هاوپەیمانیی سوودانی لە گرووپ و لایەنی جیاجیا پێکهاتووە و ئەوەش کارناکاتە سەر هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاواهەنگی. نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جەختی لەسەر کردووە. هاوکات "عەبدوڵڵا دلێمی" ئەندامی هاوپەیمانی عەزمیش وتی: ئەرکی سەرشانی هەموو باڵ و لایەن و هاوپەیمانییە سیاسییەکانی عێراقە لەپێناو خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی تازەی ئەو وڵاتە، هەوڵ بدەن. ناوبراو وشداریی دا؛ دواکەوتنی ئەو پرۆسە، لەوانەیە عێراق بەرەو شوێنهاتی مەترسیدار پاڵ پێوەنێ. "عیسام شاکر" ئەندامی چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکانی عێراقیش وتی: وتووێژەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق پێش ڕاگەیێندرانی فەرمیی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەس پێ ببوو، بەڵام ئێستا وتووێژکەکان سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستی وەزارەتخانەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، چووەتە نێو قۆناخێکی جیددیترەوە. بەڕاگەیێندرانی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێڕاق، جم و جۆڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازە چووەتەنێو قۆناخێکی جیددییەوە، قۆناخێک کە تێیدا هاوپەیمانیی "چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکان" بەپشتبەستن بە سەنگ و قورسایی ژمارەیی تازەی خۆی لە پەرلەماندا، دەستی کردووە بە ڕاوێژکارییەکانی بەمەبەستی دەسنیشان کرانی سیمای سەرۆک وەزیرانی داهاتوو و فۆڕم و شکڵی حکومەت، هەڵبەت یاسای بنەڕەتی یان هەمان دەستور و پرسی هاوسەنگییە ناوخۆییەکان، ڕێبازی ڕێککەوتنی یەکجاریی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کابینەی تازەی عێراق هەروەک ڕابردوو، دژوار دەکا.

سەرپەیڤ