تشرینی دووه‌م 17, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • چێکرانی دیوارێکی کۆنکرێتی لەنێوان عێراق وسوریادا

میدیا عێراقییەکان باسیان لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی سازکردنی دیواری سنووریی نێوان ئەم وڵاتە و سووریا کردووە.

سەرکردایەتی هێزە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی ساز کردنی دیوارێکی کۆنکرێتی لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا لە ناوچەی باکووری قائیم بەردەوامە. سازکردنی ئەم دیوارە سنوورییە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو وڵات ئەنجام دەبێت. تا ئێستا ٤٥٠ کیلۆمەتر لە کۆی ٦٠٠ کیلۆمەتری پلان بۆ داڕێژراو  لەو دیوارە  ساز کراوە و دانراوە.

سەرپەیڤ