سوودانی: عێراق نابێتە مەیدانی تەراتێنی هیچ وڵاتێک
تشرینی دووهم 18, 2025 18:47 Asia/Tehran
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیداگرت لە سەر بەهێزبونی پێوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
محەممەد شیاع سوودانی جەختی کرد کە ئەم وڵاتە هەرگیز نابێتە مەیدانێک بۆ دزە و تەراتێنی هیچ وڵاتێکی تر. ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بە ڕێزەوە دەڕوانینە پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و پێوەندییەکی پتەومان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە. سوودانی پێیشیداگرت: پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوولایەنەیە. ناوبراو سەبارەت بە دووبارە کاندیدبوونەوەی بۆ خولێکی تریش وتی: خۆکاندیدکردنم بۆ خولی دووەم زیاتر لەوە خواستێکی شەخسی بێ، ئامادەیی دەربڕین بوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی کە پرۆسەی جێبەجێکردنمان دەست پێکردوون.