هوشداری سەبارت بە جم وجوڵی دەسوەردەرانەی تورکیا لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
ئەندامی بزووتنەوەی حقوقی عێراق وێڕای وشداری دان سەبارەت بە جم و جوڵی دەسوەردەرانەی تورکیا لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە وتی : حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە دەبێ بە بێ دەسوەردانی بیانی و بە پێی ئیرادەی نیشتمانی بێت.
عاسیفە عەباس قادر هۆشداریی دا سەبارەت بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستوەردان لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ڕایگەیاند، بەشێک لەو گرووپە سیاسییە شکست خواردووەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراقدا هەوڵدەدەن بە هاوکاری و پشتیوانی تورکیا بگەڕێنەوە گۆڕەپانی سیاسی. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هە وڵ دەدات بە پاڵپشتیکردنی هەندێک لایەن کە بنکەی جەماوەری و سیاسی خۆیان لەدەستداوە، داواکارییە سیاسییەکانی لە عێراقدا بسەپێنێت . ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە باسی لەوەشکرد، دەستوەردانی تورکیا لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق مەترسیە بۆ سەر سەربەخۆیی و بڕیاری گەلی عێراق. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق ڕووبەڕووی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی ببێتەوە. هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سیاسی لە چوارچێوەی هەماهەنگی گروپە سیاسییە شیعەکانی عێراق، ڕایگەیاند، دەرفەتی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ "محەمەد شیاع سودانی " کەمە، چونکە زۆربەی ڕێبەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی هۆگری ئەوە نین جارێکی دیکە ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق. . لەلایەکی دیکەوە دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق پێشبینیان کرد کە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵات خێراترلە قۆناغەکانی پێشوو دەبێت، چونکە دۆخی ئێستای عێراق کەمتر ئاڵۆزە. حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند: هەموو بەڵگەکان نیشاندەری پێکهێنانی خێرای حکومەتی نوێن لە وادەی دیاریکراوی دەستووردا، بەتایبەتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی گروپە سیاسییە شیعەکانی عێراق بە پێچەوانەی قوناغەکانی پێشوو فڕاکسیونی گەورەی پەرلەمانی ڕاگەیاندووە. هاوکات پەرلەمانتارێکی دیکەی پێشووی عێراق، ئەیوب ئەلروبەیی، ڕایگەیاند: بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاوێژەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە ئاسانی بەڕێوەدەچن، ئاستی ئاڵۆزی گۆڕەپانی ئێستا کەمترە لە چاو پێشوودا، و ئەمەش ڕێگە دەدات پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.