حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق، نووری مالکیی کردە بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانی
حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ نووری مالیکیی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسنیشان کرد.
حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک ڕایگەیاند کە نووری مالیکی سکرتێری گشتی حیزبەکەی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت. لەو بەیاننامەیدا هاتووە ە کە مالکی خاوەنی ئەزموون و توانایە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات و عێراق لە قوناغی هەستیاری ئێستادا پێویستی بە حکومەتێکی خاوەنی هاوسەنگی سیاسییە. اوکات محەممەد مەهدی بەیاتی، یەکێک لە ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامرییش وتی: پۆستەکانی حوکمڕانی لە عێراق بەپێی نەریتی سیاسی باو دابەش دەکرێن.ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێستای عێراق کاندیدی ڕێکخراوەکەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوی چەن سیاسەتوانی دیکەی عێراقیش وەکوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هاتۆتە ئاراوە.