تشرینی دووه‌م 23, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • دەستپاکیی عێراق: ٦٦٥ ملیار دیناری گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە و ٣٥ بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کاریان لەسەر زیاتر لە 22 هەزار دۆسیەی گەندەڵی کردووە و زیاتر لە ٦٦٥ ملیار دیناریان بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەم دەستەیە، لەو ماوەیەدا  زیاتر لە ٧٠%ی دۆسییەکان یەکلایی کراونەتەوە، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٩٧٣ فەرمانی گرتن دەرچووە و ٦٣١ـیان جێبەجێکراون، کە ٣٥یان بەرپرسی باڵا بوون لە پلەی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی.سەبارەت بە پارە گەڕێندراوەکان، دەستەکە رایگەیاندووە، کۆی گشتیی ئەو پارانە بریتی بووە لە ٥٩٢ ملیار و ٣١٨ ملیۆن دیناری عێراقی و ٥٢ ملیۆن و ٤٢١ هەزار دۆلاری ئەمریکی.هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ٨٣ پڕۆژەی وەستاو لە پارێزگاکانی عێراق دەستنیشان کراون، کە بەهای گرێبەستەکانیان زیاتر لە ٨٠١ ملیار دینار بەرامبەر بە ١٧٧ ملیۆن دۆلار بووە.

سەرپەیڤ