عەسایبی ئەهلی حەق خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بوو
تشرینی دووهم 28, 2025 17:50 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.
قەیس خەزعەلی لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەم کارە پێویستە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایشێکی پاوەجێ لە عێراق، هەروەک چۆن هێزە بیانییەکانی دیکەش خاکی عێراقیان بەجێهێشت، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری تەواو لەم وڵاتەکە دابمەزرێت. لەم دیدارەدا دوولایەن پێداگرییان کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی هاوکارییەکان لە سەر بنەمای پرۆژەیەکی ستراتژیک لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.