چوارچێوی هەماهەنگیی شیعەکان هێرشەکەی سەر کۆرمۆری شەرمەزارکرد
تشرینی دووهم 28, 2025 19:21 Asia/Tehran
چوارچێوی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کە لە پارێزگای سلێمانیدایە.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر دام و دەزگا نیشتمانییەکان مەترسییە لە سەر ئاسایش، ئابووری و سەقامگیری عێراق.نیوەشەوی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر؛ هێرشێک کە بەرهەمهێنانی گازی ڕاگرت و گواستنەوەی بۆ هەموو وێستگەکانی کارەبای وەستاندووە. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بە شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارەی کرایەسەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر، باسی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیی هاوبەشی کرد بۆ بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە.