درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی پاشماوەکانی داعش
کانونی یهکهم 02, 2025 12:27 Asia/Tehran
هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکی دژ بە پاشماوەکانی داعش لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، حەشارگەی تەکفیرییەکانیان تێکشکاند.
هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکی هەواڵگریی لە قووڵایی سارای ئەنبار، حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی "قائیم"یان بەئامانج گرت و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری چەک و ماددەی تەقینەوەیی داگرت. لەناو ئەو حەشارگانەدا، بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و چەکئامێری کۆن و بێ کەڵک ، دەستی بەسەرداگیرا کە دواتر، لەلایەن گوردانی ئەندازیاریی لەشکر، لەهەمان شوێن تێکشکێندراو لەناوبرا.