ئەمینداری گشتیی نوجەبا: ئەگەر نێردەی ترەمپ بێ دەنگ نەکەن، خۆڕاگریی، بێ دەنگی دەکا
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕوو لە بەرپرسانی عێراقی وتی: ئەگەر ئێوە نێردەی ترەمپ بێ دەنگ نەکەن، خۆڕاگریی عێراق وەڵامی دەداتەوەو بێ دەنگی دەکا.
شێخ ئەکرەم کەعبی ڕوو لە بەرپرسانی عێڕاقی وتی: ئەگەر ئێوە مارک ساڤایا نێردەی ترەمپ بۆ عێراق بێ دەنگ نەکەن، خۆڕاگریی ئیسلامی بەردێک دەخاتە ناو دەمی و دەیگەڕێنێتەوە لای ئەڕبابەکەی کە ئەوی کردووە بە کۆیلەی خۆی.
ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆڕاگریی ناتوانێ بێ دەنگ بێ لەحاند دەسوەردانی ئاشکراو بێ شەرمانەی ملهوڕی جیهانی و تەوەری ئەمریکی-زایۆنی لەکاروباری عێراقدا، وتی: نێردەی ترەمپ بۆ عێراق، خەیانەتکارێکە کە لە ئامێزی داگیرکەراندا گۆش بووەو بە خەمساردیی لەحاند سەروەریی عێراقدا، بۆ دزینی سامانی عێراقییەکان قۆڵی هەڵماڵیوە هەتا دیاریی بدا بە ئەربابە ئەمریکییەکەی ! بۆیە بێ هەڵوێست بوون یان خەمساردبوونی هەندێ کەسایەتی ولایەنی ناوخۆی عێراق لەهەمبەر ئەو دەسوەردانانە، شیاو و قەبووڵکراو نیە.