کانونی یه‌که‌م 04, 2025 20:22 Asia/Tehran
  • راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵە لەبڕیاردانی لیژنەی بلۆکەکردنی دارایی ترۆریستان

سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا بووە لەبارەی هەڵە لە بڕیاردانی لێژنەی بلۆکەکردنی سامانی ترۆریستان و پێی داگرت؛ عێراق تەنیا لەسەر داوای مالزیا بۆ بلۆکەکردنی داراییەکانی هاوپێوەند بە داعش و ئەلقاعیدە، ڕەزامەندیی دەربڕیوە، نەک زیاتر لەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا؛ لێکۆڵینەوەیەکی خێرابکرێ لەبارەی هەڵەی ئەنجامگرتوو لە بڕیاردانی لیژنەی بلۆکەکردنی دارایی ترۆریستان و ڕایگەیاند؛ بڕیارەکە، ئەو چەمک و دەقانە لەخۆ دەگرێ کە "دەربڕی ڕاستییەکان نیە" و عێراق تەنیا لەگەڵ داوای مالزیا بۆ بلۆکەکرانی دارایی هاوپێوەند بە داعش و ئەلقاعیدە ڕەزامەندیی دەربڕیوە، و نەک زیاتر لەوە.

حکومەتی عێراق لەو ڕاگەیێندراوەدا پێی داگرتووە، هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی لەهەمبەر دەسدرێژیی بۆسەر خەڵکی لوبنان و فەلەستین، بنەڕەتی و پاوەجێیەو بۆ مامەڵە ناشێ. لیژنەی بلۆکەکردنی دارایی ترۆریستان لە بانکی ناوەندیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەو بابەتە، بەهۆی هەڵەیەکەوە بووەو هەڵەکەش راست کراوەتەوە. 

سەرپەیڤ