کانونی یه‌که‌م 08, 2025 19:08 Asia/Tehran
  • ڕکابەریی٢٠ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

ڕاپۆڕتەکان لە بەغدا دەریدەخەن کە ژوماری کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق گەیشتووەتە بیست کەس .

 فەوزی ئەکرەم، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە بەغدا بە خێرایی بەردەوامن و ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی بیست کاندید. بە وتەی ناوبراو، بەشێک لەو ناوانەی کە لە میدیاکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسکراون، جیددی نین، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە کاندیدەکان لە ڕکەبەرایەتیەکە نەکشاوەتەوە. ناوەکانی تریش لە کۆڕو کۆمەڵە سیاسیەکاندا باس دەکرێن کە هێشتا ڕانەگەیندراون . فەوزی ئەکرەم ئاماژەی بەوەشکرد،  ئێستاکە  سێ کەس لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پۆستی باڵای ئەمنییان هەیە، ئەمەش  بووەتە هۆی ئەوەی  کێبڕکێکە ئاڵۆزتر بێت. بەڵام پێدەچێت  ڕەوتەکانی ئەندامی  هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق لە کۆتاییدا ڕوو لە بژاردەی " کاندیدی تەوافوقی " بکەن؛ هەروەها بەشە جیاوازەکانی هاوپەیمانی هەماهەنگییش پێشوازی لەم بژاردەیە دەکەن.

سەرپەیڤ