سوودانی: هیچ بڕیارێک لەسەر بەتیرۆریست ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا لەئارادانەبوو
کانونی یهکهم 08, 2025 21:21 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد؛ هیچ بڕیارێکی حکوومیی لەو وڵاتەدا نەبووە لەسەر بەتیرۆریست ڕاگەیێندرانی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا .
محەمەد شیاع سوودانی، بە وتنی ئەوەی کە هەندێک لە هەوڵی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیدان، وتی: عێراق هیچ هەڵوێستێکی سیاسی بەرامبەر ئەو لایەنانە نییە و ئەوان هیچ سەروەت و سامانێکی داراییان لە عێراقدا نییە هەتا بایکۆت بکرێن. سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییە ناوچەییەکانیش وتی: عێراق هیچ بەرژەوەندییەکی نییه له تێوەگلان له قه یرانی سوریادا و پاراستنی پەیوەندییەکانی له گەڵ دیمەشق بۆ ئاسایشی عێراق پێویسته . ناوبراو وتیشی: ئامادەبوونی عێراق لە لوتکەی شەرمو شێخدا هیچ پەیوەندییەکی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی نەبووە و ئامانجیشی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بوو.