دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەندکرد
دادگای باڵای عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ٢٠٢٥ی پەسەند کرد.
ئەم دادگایە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پڕۆسەی هەڵبژاردن هەموو مەرجە یاساییەکانی تێدایە و دوورە لە هەر پێشێلکارییەک کە بتوانێت پوچەڵی بکاتەوە، کەوایە ئێستا ئەنجامە پەسەندکراوەکان ئەنجامی کۆتایین و پابەندکەرن بۆ هەمو دەسەڵاتەکان، بەپێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان".
بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی ٩٣ بڕگەی (٧)ی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو براوانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، بە نوسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
١١ی ١١ی ئهمساڵ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق له سهرانسهری عێراق بە ههرێمی کوردستانیشەوە بهڕێوهچوو.