بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی شەهید بە ئامادەبوونی سەران و كەسایەتیە سیاسییەكانی عێراقی لە بەغدا
ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئایەتوڵڵا شەهید سەید موحەمەد باقر حەكیم و ڕۆژی شەهید عێراقی بە ئامادە بوونی سەرانی هێزەكان و كاربەدەستانی عێراقی لە بەغدا بەڕێوە چوو
سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانیی عێراق لەو ڕێ و ڕەسمەدا بە پێداگری لەسەر پێویستی یەكگرتوویی نیشتمانی و بڕیاردانی سەربەخۆ خوازیاری پێكهاتنی حكومەتێكی بەهێز و لەبەر گرتنی سیاسەتی دەرەكی هاوسەنگ بۆ تێپەربوونی عێراق لە قۆناغی هەستیاری هەنووكەیی بوو .
موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا وتی عێراق لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو شایەتی چالاكی نائاسایی بووە كە دەستكەوتێك بۆ عێراق و نەتەوەكەی و هێزەكانی نیشتمانی دێتە ئەژمار ناوبراو وتی هەڵكەوتەترینی ئەو دەسكەوتانە كۆتایی فەرمانبەریەتی نێونەتەوەیی دژی داعش و كۆتایی یونامی لە عێراقە كە نیشاندەری پتەو بوونی دەسەڵاتداریەتی عێراق و سەربەخۆیی سیاسیە .
عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كوماری عێراقیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا وتی عێراق لە ئاڵۆزی دەورانی دژوار تێپەڕیوە و ئێستاكە گەیشتووەتە ئاسایش و سەقام لە ئاكامدا پتەو كردنی كوڵەكەی دیموكراسی ئەركی نیشتمانییە .