کانونی یه‌که‌م 24, 2025 17:11 Asia/Tehran
  • هادی عامری: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پروپاگەندەیە

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی (بەدر)ی عێراق ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، پروپاگەندەیەو قبوڵی ناکەین.

هادى عامرى، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی (بەدر) لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی کە داماڵینی چەک بڕیارێکی عێراقییەو دەستوەردانی دەرەکی رەتدەکەینەوە. مەرجەعییەتی باڵای ئایینیش جەخت لەسەر ئەوە دەکات چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئێمەش باوەڕمان بەوە هەیە. چەکداماڵین پەیوەستە بە کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەدیهێنانی سەروەریی تەواوەتی نیشتمانی. هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هەروەها وتی: ئه‌و قسانەی له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ باسده‌کرێن ته‌نها ده‌نگۆن، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کى جددیش هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌رگیز قەبووڵی ناکەین. ئه‌گه‌ر بڕیارێکیش هه‌بێت بۆ چه‌کدانان، ئێمه‌ ڕه‌تیده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ بیانیى بێت، چونکه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بڕیارى حکومه‌ت‌و گه‌لى عێراق بێت.

سەرپەیڤ