په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ یه‌که‌م کۆبونه‌وه بانگهێشتکران
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، واده‌ی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دیاریکرد و سه‌رجه‌م کاندیده سه‌رکه‌وتوه‌کانی بۆ کۆبونه‌وه‌که بانگهێشت کرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، که دو خاڵی سه‌ره‌کی له‌خۆده‌گرێت یه‌که‌میان، سوێند خواردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، دوه‌میش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگرهکانیهتی.
عامر حوسێن جاسم فایز، بەربژێری براوەی هاوپەیمانیی "تەسمیم" لە پارێزگای بەسرە کە تەمەنی 77 ساڵە، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقە و سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات. ئەو ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە و 8565 دەنگی بەدەستهێناوە.
16ی ئه‌م مانگه، عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆک کۆماری عێراق مه‌رسومێکی کۆماریی ده‌رکرد و بانگهێشتی ئه‌ندامه سه‌رکه‌وتوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات، بۆ ئاماده‌بون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی 29ی (کانونی یه‌که‌م/ی 2025.