کانونی دوھەم 19, 2026 12:47 Asia/Tehran
  • ناساندنی نووری مالیکی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران لەم هەفتەیەدا

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، چوارچێوە لەم هەفتەیەدا کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیێنێت.

باقر ساعدی، ئەندامێکی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی  ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، کاندیدی چوارچێوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنرێت. ساعدی ئاماژەی بەوەدا کە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان گروپەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانی لە نوری مالیکی بۆ پۆستی  سەرۆک وەزیرایەتی  حکومەتی داهاتوو گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

ناوبراو وتیشی ؛ چوارچێوەی هەماهەنگی لەو بارەیەوە  لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە  ڕاگەیاندنی کاندیدبوونی مالیکی بە فەرمی .

محەمەد جەمیل مەیاحی، پەرلەمانتاری عێراقیش ڕایگەیاند،  لە ماوەی٧٢ کاتژمێری داهاتوودا نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق وەک کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەناسێنرێت.

لە هەواڵێکی دیکەدا، سەید عەمار حەکیم  ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەگەڵ نووری مالیکی کۆبووەوە و لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکانی عێراق بە بەکارهێنانی ئیرادەی نیشتیمانی کردەوە.

سەرپەیڤ