ڕەوانە كرانی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای نەینەوا هاوكات لەگەڵ هەڵاتنی ئەندامانی داعشی سووریا
حەشدی شەعبی بە ناردنی هێز بۆ ناوچەی سنووریی نێوان سوریا و عێراق بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی ئاسایشی پارێزگای نەینەوای لە ئەستۆ گرت .
دوابەدوای چوونەدەری هێزەکانی هەسەدە لە هەندێک ناوچەی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاتنە ناوەوەی هێزەکانی جۆلانی بۆ ئەو شوێنانە، بە سەدان داعشیی بەندکراو لە زیندانەکان هەڵاتوون کە ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی عێراقی دروست کردووە، هەربەم هۆیەش هێزە ئایسایشیەكان و حەشدی شەعبی بە جێگیر بوون لە سنوورە هاوبەشەكان لەگەڵ سووریادا، كونتڕۆڵی ئەو ناوچانەیان گرتووەتە دەست .
حەشدی شەعبی عێراقیش بە ناردنی هێزی جەنگی و هێزی کاردانەوەی خێرا، بەرەو ناوچە سنوورییەکانی سوریا و عێراق بەرپرسایەتی دابین كردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیان دوای هەڵاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا گرتە ئەستۆ.
سەرکردایەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا بە ناردنی یەكە شەڕ كەرەكانی بۆ ناوچە سنووریەكانی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی سووریا بەر دەگرێ بە هەرجۆرە هەوڵی ئەندامانی داعش بۆ چوونە ناو خاكی عێراق یان ئەنجام دانی هەرجۆرە هەوڵێکی تروریستی.