کانونی دوھەم 25, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • دیاریکرانی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بە وادەی کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند.

١٩ کاندید ڕکابەری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن، لەوانە فواد حسێن کاندیدی پارتی و نزار ئامیدی کاندیدی یەکێتی.
دانیشتنەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کەشوهەوای سیاسی عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت لە چەسپاندن و پاوەجێکردنی داڕشتی دەسەڵات، هاوسەنگیی سیاسی و ئاراستەی داهاتووی ئەم وڵاتە. بەپێی دەستووری عێراق، کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بە ئامادەبوونی زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەست پێ دەبێ و لە قۆناغی یەکەمیشدا سەرۆک کۆمار بە دوو لەسەر سێی دەنگەکان هەڵدەبژێردرێت.

 

سەرپەیڤ