کانونی دوھەم 26, 2026 13:58 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: ئێمە بەرگریی وپشتیوانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین

ئەمینداری گشتیی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوە بە پێشهاتەکانی ناوچەکە جەختی لە پشتیوانیی پتەوی لە ئێران کردەوە.

حاج ئەبو حسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتیی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئێمە هەڵوێستی خۆمان  ڕوو لە برا خەباتكارەكانمان  لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و بۆ هەرکەسێک کە ئیمانی لە دڵی خۆیدا هەیە، خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت، و دڵنیایە لەوەی کە  سەربەزی بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە، هەروەها بۆ هەر کەسێک کە قبوڵ ناکات بەرەی کوفر و دووڕوویی زاڵ بێت  بەسەر خەڵکی خاوەن ئیمان و دادپەروەردا ،  ڕایدەگەینین خۆیان ئامادەبكەن  بۆ شەڕێکی سەرتاسەری و هەمە لایەنە  تا لە كوماری ئیسلامی  ئێران و شەرەفی  ئوممەت، کە زیاتر لە چوار دەیە لە تەنیشت ستەملێکراوان و هەموو پرسە ڕەواكانی ئوممەتی محەممەد ( د-خ) وەستاوە و بایەخی بە ئایین و ڕەنگ یان نەژاد نەداوە پشتیوانی بكەین.

سەرپەیڤ