کانونی دوھەم 30, 2026 20:40 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هیچ مەترسییەک نیە لەسەر سنوری هاوبەشی عێراق لەگەڵ سووریادا

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی: سەرکردایەتی سنورڤانی ئامادەییەکی باڵای هەیە لەسنووری سووریا و هیچ کەلێن یان ناوچەیەکی مەترسیدار نیە لەسنووری عێراق لەگەڵ سووریادا .

سەرتیپ عەبباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند؛ حەوت بەربەستی جۆراجۆری ئاسایشی لەسنورەکانی عێراق و سووریادا دانراوە بۆ نموونە، کامێراگەلی پێشکەوتەو ژمارێک درۆن، بۆیە هیچ نیگەرانییەک نییە لەبارەی ئاسایشی سنووریی ئەو ناوچانە.ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێ ساڵ لەمەوبەر و پێش گۆڕانکارییەکانی هەنووکە، بەرنامەیەکی پێش پێگرانەی بۆ دابینی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا جێبەجێ کرد، وتی: هەڵکەندنی خەندەق، بەربەستی گڵین، بەربەستی کۆنکرێتی، تەلى دڕکاوى و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک درۆنى گەرمبین کە بە تیشکی لێزەر کار دەکەن لەسنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا دانراون.

 

سەرپەیڤ