په‌رله‌مان دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دواخست
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوابخات، به‌هۆی ته‌واونه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دواخستنه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ لایه‌نه‌كان تاوه‌كو له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆماره‌وه بگه‌نه ڕێكه‌وتن.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراقیش رایگه‌یاند: "هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کلیلی دوو پرسی گەورەی تری پێوە بەندە، بۆ شیعە و عێراق راسپاردنی سەرۆک وەزیران و بۆ کوردیش چارەنوسازی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی دەیەم".
تائێستا پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌شی سه‌رۆك كۆمار نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه واده‌ی ده‌ستوری بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ی كۆتایی هاتووه.