گروپێكی نوێی سەربازانی ئەمریكایی گەیشتنە عێراق
شوبات 02, 2026 13:32 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەكان ڕایانگەیاند؛ كاروانێكی سەربازیی گەورە ی ئەمریكایی لە ڕێگای سنووری باكووری عێراق لە گەڵ سووریا گەیشتووەتە ناو خاكی ئەو وڵاتە و دوامەنزڵگەیان تا ئێستا نادیارە.
بە پێی ڕاپۆڕتەكان؛ لە كەشی سایبری ڕۆژی شەمەی ڕابردوو ڤیدیۆ و وێنەگەلێك بڵاو بووەتەوە کە پێشان ئەدا كاروانێكی سەربازیی تازەی هێزە ئەمریكاییەکان لە ڕێگای سنووری باكووریی عێراق لە گەڵ سووریا گەیشتووەتە ناو خاکی عێراق.
تا ئێستا دوامەنزڵگەی ئەو كاروانە سەربازییەی ئەمریكا و مەبەستی لە گواستنەوەی بۆ عێراق بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە. بە پێی ئەو بەڵگانەی وا چالاكانی خۆجێیی و هاووڵاتیانی پەیامنێر تۆماریان كردووە ئەو كاروانە ئەمریكییە هەروا لە حاڵی چوون بەرەو قووڵایی خاكی عێراقە .