شوبات 02, 2026 17:32 Asia/Tehran
  •  بەغدا 450 داعشی بۆ وێنە چەن سەركردەی لە سوریاوە گواستەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە چوارسەد و پەنجا دەستگیرکراوی داعشی لە سوریاوە وەرگرتووە .

 هاشم عەلوی وتی : ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعش کە گواستراونەتەوە بۆ عێراق بە بەراورد بە نزیکەی حەوت هەزار دەستبەسەرکراوەی لە سووریا "زۆر سنووردارە"  وبەشێك لەو كەسانەی وا گواستراون سەركردەكانی داعشن .

 ئاماژەی بەوەش كرد : بەشێک لەو کەسانەی کە گواستراونەتەوە بۆ عێراق هاوڵاتی عێراقین، بەغداش لە  خولی ڕابردوودا هەوڵی  داوە  پڕۆسەی  گواستنەوەی ئەوان  خێراتر بكات. 

 عەلوی وتیشی  ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە دەخرێنە بەردەم دادگا، ئەوانەشی تۆمەتبارنەکراون دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی چاکسازی و پێداچوونەوە بە بارودۆخیان دەکرێت

 

سەرپەیڤ