کاردانەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە خۆوەردانی ترەمپ لە عێراق
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕوونی کردەوە کە هەر بڕیارێک لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان بەسراوەتەوە بە ڕێککەوتنی ڕەوت و کۆتلەکانی ناوخۆوە نەک فشارەکانی دەرەوە.
حسێن سادق پێیداگرت: نووری مالیکی ئێستایش کاندیدی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران. حسێن سادق وتیشی: مالیکی لەلایەن زۆرینەی ڕەوتەوەکانی ناو هاوپەیمانییەوە پاڵپشتی دەکرێ و هەر قسەیەک سەبارەت بە لابردنی مالیکی لەسەر بنەمای بڕیارێکی دەستەجەمعی لەناو هاوپەیمانیدا لەبەرچاو دەگیرێت، نەک وەک وەڵامدانەوەی فشارەکان یان هەڵوێستی سیاسیی دیکە. ئەم ئەندامەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگەیاند: هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بژاردە سیاسییەکانی خۆی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ناوخۆیی هەڵدەبژێرێت نەک فشاری دەرەکی.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دەربڕینی هەڵوێستێکی دەستێوەردانە، دژایەتی خۆی بۆ کاندیدبوونی نوری مالیکی ڕاگەیاندبوو.