دەستپێبوونەوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی نەجەف بەرەو ئێران
تشرینی یهکهم 08, 2026 19:17 Asia/Tehran
کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاندووە کە گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی ئەم کۆمپانیایە بۆ ئێران دەست پێ بۆتەوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە دەستپێبوونی سەرلەنوێی گەشتەکانی نەجەف بۆ ئێران ڕایگەیاند کە گەشتەکان ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی ئەشرەفەوە بۆ چەندین فڕۆکەخانەی ئێران، لەوانە تاران، مەشهەد و ئیسفەهان، ئەنجام دەبێ. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئامانج لە گەڕانەوەی گەشتەکان، ئاسانکاری لە گواستنەوەی موسافیران و پەرەپێدانی پەیوەندی فڕۆکەوانی ناوچەیی عێراق، بە تایبەت ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری و ڕاژەکاری ئایینی، دەرمانی و فێرکارییە. کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق گەشتەکانی نەجەف بەرەو ئێرانی لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە، دوابەدوای دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، هەڵپەساردبوو.