دۆزرانەوەی پاشماوەی تەرمی ٤٨کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447630-دۆزرانەوەی_پاشماوەی_تەرمی_٤٨کەس_لە_گۆڕێکی_بەکۆمەڵ_لە_باکووری_عێراق
یاریدەری پارێزگاری نەینەوا لە باکووری عێراق ڕایگەیاند، پاشماوەی تەرمی چل و هەشت کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی "حەمام ئەلعەلیل" لە باشووری مووسڵ، دۆزراوەتەوە.
(last modified 2026-10-21T14:56:08+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 18:23 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی پاشماوەی تەرمی ٤٨کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراق

یاریدەری پارێزگاری نەینەوا لە باکووری عێراق ڕایگەیاند، پاشماوەی تەرمی چل و هەشت کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی "حەمام ئەلعەلیل" لە باشووری مووسڵ، دۆزراوەتەوە.

غەزوان داوودی وتی: پاشماوەی ئەو تەرمانە هی ئەندامانی هێزە ئاسایشییەکان، ژومارێک کەسایەتی مەزهەبی و ناسەربازیی پارێزگای نەینەوایە. یاریدەری پارێزگاری نەینەوا بەئاماژە بەوەی کە ڕووفاتی ئەو تەرمانە هی دووەم تاقم لە قوربانیانی ڕفێندران لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی داعشە، وتی: کار لەسەر ناسینەوەی قوربانییەکان لە ڕێگەی پشکنینی تاقیگەیی و هاوتاکردنی نمونەی دی ئێن ئەی لەگەڵ هی کەسوکاریان بەردەوامە. ناوبراو هەروەها وتی : پاشماوەکانی تەرمی ئەو قوربانیانە پاش پێشوازییکران، ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێ هەتا بۆ ناشتن بەپێی پرەنسیپە دیاریکراوەکان، ئامادە ببن.