بۆردومانی مۆڵگەیەکی داعش لە کەرکووک
تشرینی دووهم 09, 2026 18:01 Asia/Tehran
هێزی ئاسمانیی عێراق، مۆڵگەیەکی گرووپی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای کەرکووک بۆردومان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ حەشارگەیەکی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەی "وادی زەغیتون" هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی کەرکووک، بۆردومان کرد. بەپێی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەپاڵپشتیی زانیاریی وردو دیکۆمێنتاریی زانیارییەکان ئەنجامی گرت. ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەروامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی داعش و بەئامانج گرتنی جم و جۆڵی دەس و پێوەندییەکانی ئەو گرووپە لە ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکان، جێبەجێ کراوە.