دەسپێکرانی دووبلەی فیلم و زنجیرە دراما بە زاراوەی کورمانجی لە کەناڵی جیهانی سەحەر
دووبلەی فیلم و زنجیرە دراما بە زاراوەی کورمانجی زمانی کوردی لەکەناڵی جیهانی سەحەر دەستپێکرا.
دووبلەی کورمانجی لەکەناڵی سەحەر کەلە ماوەیەک لەمەو بەرەوە بەرنامە ڕیژی بۆ کرابوو و هەوڵگەلێکیش لەبواری تەرجەمەی دەقی فیلمەکان و زنجیرە دراماکان هەر لەم پێوەندییە ئەنجام درابوو لە ئاکام دا بە هاوکاری و زەحمەتەکانی بەڕێز محەممەد فەرەیدوونی بەڕێوە بەری ڕێزداری ستۆدیۆ دووبلاژ لە هاوینی ئەمساڵەوە دەستپێکراوە و لە چەند حەوتەی ئەمدواییە تیمی دووبلاژی کوردی لەتاران توانیوێتی چەند فیلم و زنجیرە دراما دووبلە بکات کەژمارێک لەم فیلم و درامایانە ئێستا دوای دەنگ دانان و دووبلە لە قۆناخی میکس و موونتاژ و ئامادە کردن دان و بەم زووانەیش لە کۆنداکتۆری پەخشی ، بەشی کورمانجی سەحەر دادەنرێن . ژمارێک لە فیلمە دووبلە کراوەکان بە کورما نجی ناویان ئەمانەیە : مەڵێک سلێمان ، مێهری دایکی ، مێهر وخۆێن ،، سوپر ستار ،شۆخی قەدەخەیە ، پەنجاهەمین .
خاتوونانانی هۆنەرمەند، مهرییە ساربان، ساڵینا سرۆش ، شێللر ئیمراە نەژاد شەهناز عۆمەرزادە ،فەریبا سۆڵتانی و هۆنەرمەندی منداڵ سێبەر مۆعینی فەرد دەورگێری ئافرەتی دووبلەکانن و
بەڕێزان دینو مەحموود زادە ، مەنۆچێهر تاروێردی ، جەمۆی ماروف، ڕەزا سرۆش،بەرات قەویئەندام ، مۆراد بروکی میلان ، تاهێر ئاگور، نەجات شیرزاد و فیروز سۆڵتانی ،دەورگێرانی دووبلەی پیاوان بوون. دەنگ هەڵگرتن ،ئیفێکت، میکس و چێکردنەوەی فیلم و زنجیرە دراماکان بە زمانی کوردی کورمانجی لە ئەستۆی بەڕێزان "سەعید فەریدوونی "، "بابەک شەرجیان" و"ئیبراهیم جەعفەر ئابادی "بووە .