ئه‌یلوول 22, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : هەر دەسدرێژییەک ڕوووبەڕووی وەڵامی بەهێزی ئەرتەش و سپا دەبێتەوە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ فەرماندەرانی سپای پاسداران وتی : دوژمنانی نەتەوەی مەزنی ئێرانی ئیسلامی بزانن کەمترین دەسدرێژکاری بۆ سەر ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێکی پتەو و خێرای خەباتکارانی ئەرتەش و سپا دەبێتەوە .

ئەمیر سەرلەشکەر حاتەمی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەردار پاکپوور، بە جەخت کردن لە  سەر هاودڵی و یەکگرتوویی ستراتژیکیی  سپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران ڕوو لە  دوژمنانی نەتەوەی ئێران  وتی: دوژمنانی گەلی مەزنی ئێران دەبێ بزانن کە بچوکترین دەستدرێژی بەرەوڕووی وەڵامی خێرا و زیرەک و بەهێزی خەباتکارانی  ئەرتەش و سوپای ئێران  دەبێتەوە و  ئەگەر جارێکی تر هەڵەیەک بکەن، وەڵامێکی پتەو و پەشیمان کەرەوە  وەردەگرن.

سەرداری سەرلەشکەر پاکپوور  فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی بەدەست هاتوو و ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژەدا ڕوویان دا، وتی: تەواوی هێزە چەکدارەکان شان بە شانی یەکتر و بەهاوکاریی خەڵک ، توانیمان لە دژی دوژمن بوەستین. ئاماژەی بەوەشکرد:  بەڕاستی  یەکگرتوویی و یەکپارچەیی  نێوان خەڵک لە ماوەی شەڕی  12  ڕوژەی سەپێنراودا  بێ وێنە بوو  .

 سەردار نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هەروەها وتی: ئێمە لە بەرگری پیرۆزەوە  پەندمان وەرگرت بۆ ئەوەی بەردەوام ئامادەیی  جەنگی و ڕەزمی خۆمان  بە هێزتر بکەین . ئێمە دوکتۆرینی بەرگریمان بۆ وڵات پەرەپێدا و پڕۆڤەمان کرد. ئێمە پێش شەڕ پلانی ڕووبەڕوو بوونەوەمان  پەسەند کرد. ئێمە تواناکانی وڵاتمان لە  بوارە جیاوازەکاندا  لەوان مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتییە هێرشبەرەکان  هێزمەند کرد  و  هێزی مرۆیی پێویستمان ڕاهێنا.

سەرپەیڤ