گۆتێرێش: بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە دەبێ جێبەجێ بکرێن
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەشتاهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیەدا ڕایگەیاند: دەبێت فەرمانەکانی دادگەی نێودەوڵەتیی داد لە بارەی غەززە جێبەجێ بکرێن.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی داگیرکەرانی قودس لە غەززە و ئەو حوکمەی کە دیوانی نێودەوڵەتیی داد بە بێ ئیدانەکردنی تاوانەکانی زایۆنییەکان دژی گەلی ستەملێکراو لە غەززە دەریکردووە، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە شەڕ و تووند و تیژی بەجێبێنێ و پارێزبەندیی واوەیاساییش هەڵبوەشێتەوە. گۆتێرێش وتی کە ڕژێمی زایۆنی برسێتی وەک چەک بەکاردەهێنێت، وڵاتانی سەربەخۆ داگیردەکرێن و ئێمە دەبێت لەبری ئەو شەڕە دڕندانانەی کە دەستپێکراوە، ئاشتی هەڵبژێرین. پێویستە پشتیوانی دەرەکیی بوەستێت و هەوڵ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بدرێت. ناوبراو پێیداگرت: ترسو تۆقان لە غەززە لە ساڵی سێیەمی خۆی نزیک دەبێتەوە، هیچ شتێک پاساوی سزادانی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستین و لەناوبردنی سیستماتیکی غەززە نادات.