سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم
ھەندێک کەس حەز بە خواردنەوەی ئاوی سارد دەکەن، بەتایبەتی کاتی گەرما، یاخود ماندوو بێت، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەندێک کەس لەبری ئاوی سارد، ئاوی گەرم دەخۆنەوە، ئەمەش سوودی بۆ تەندروستییان ھەیە.
زۆر خواردنەوەی ئاوی سارد زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، ئەوانیش بریتین لە کێشەی ھەرسکردنی ئاسایی خۆراک و دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی ژەھر لە جەستەدا.خواردنەوەی ئاوی گەرم چەند سوودێکی بۆ تەندروستیت ھەیە، ئەوانیش بریتین لە:ــ خواردنەوەی ئاوی گەرم لەگەڵ ھەنگوین و لیمۆ، دەبێتە ھۆی ئەوەی ژەھری نێو لەش نەمێنێت.ــ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم لە بەیانییاندا، سیستەمی ھەرسکردنی خۆراک بەھێز دەکات.ــ خواردنەوەی ئاوی گەرم تووشبوون بە قەبزی کەم دەکاتەوە.ــ خواردنەوەی ئاوی گەرم یارمەتیی کەمبوونەوەی زیپکە و ھەوکردنی پێستی دەموچاو دەدات.ــ خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەڵئاوسانی قورگ نەمێنێت.