وەرزشوانی هەڵگرتنی قورسایی ئێران بوو بە بەهێزترین پیاوی ئاسیا
May 15, 2025 19:00 Asia/Tehran
وەرزشوانی دەستەی واوە قورسی هەڵگرتنی قورسایی ئێران بە دەسخستنی ٢ میداڵیای زێڕ و یەک زیو لە ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانێتی ئاسیادا بوو بە بەهێزترین پیاوی ئەم کۆنەکیشوەرە.
ڕکابەرایەتی هەڵگرتنی کورسایی پاڵەوانێتی ساڵی ٢٠٢٥ی ئاسیا بە ململانێ لە نێو وەرزشوانانی دەستەی واوە قورس لە شاری "جیانگ شان"ی چین کۆتایی هات و "ئایەت شەریفی" نوێنەری ئێران میداڵیایەکی زیوی یەک زەرب، زێڕی دوو زەرب و میدیاڵیای زێڕی گشتی بە دەست هێنا.وەرزشوانی واو قورسی ئێرانی لە ئاکامدا بە هەڵگرتنی سەرجەم 422 کیلۆگرام بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.