داخوازی ئەورووپا لە ترەمپ: بەڕێزەوە بجووڵێوە
May 25, 2025 18:10 Asia/Tehran
یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ترەمپ پێداگری کرد کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکادا دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێت.
یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داسەپاندنی گومرگی ٥٠%ی لەسەر هەموو کەلوپەلی هاوردەکراو لەم یەکێتییەوە، جەختی کرد کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر پێک بێت، نە هەڕەشە و گوڕەشە. ترەمپ ڕۆژی ڕابردوو پاش ناڕەزایەتی لە هێواش بوونی پرۆسەی بەرەوپێشچوونی دانوستانی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە ئەم باجە گومرگییە تازانە لە یەکەمی ژوەنەوە دەست پێدەبن. ترەمپ هەروەها بانگەشەیشی کردووە کە ڕادەی کوورتهێنانی بیلانی بازرگانی ساڵانەی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا ٢٥٠ ملیار دۆلارە.