بەڕێکرانی تیمی ڕاکردن و مەیدانی کەم ئەندامان بۆ پێشبرکێ جیهانیەکانی لەندەن
میللی پۆشانی ڕاکردن و مەیدانی گیانبازان و کەم ئەندامان بۆ بەشداری لە پێشبرکێکانیی جیهانی ئەمڕۆ چوونەتە لەندەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم و بەگێرانەوە لە سایتی فیدراسیۆنی وەرزیشی گیانبازان و کەم ئەندامان، جەواد حیردانی، عەلی ئەسغەر جەوانمەردی، مۆحسێن مەجیدی، سەجاد محەممەدیان ، عەلیڕەزا ، ئەسەدۆڵا عەزیمی، عەبدوڵا حەیدەری، ئەمانوڵا پاپی، محەممەد خاڵوەندی، جەلیل باقری جدی، عەلی محەممەد یاری، سەجاد نیک پەرەست و فاتمە مۆنتەزری، میللی پۆشانی بەڕێکراو بۆ ئەم پێشبرکێیانەن کەلە دوو گرووپ بۆ ئەو یاریانە بەڕێدەکرێن.
بەهمەن ڕەزایی وەکوو بەڕێوە بەری تەکنیکی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران و ڕەسول کیانی ئازەر، مۆستەفا بەهرامی، هۆرمۆز ڕادسادقی ، ئیلاهە شیعە و حەمید مەزارزئی یش وەکوو ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی هاوڕێیەتی میللی پۆشانی ئێرانی دەکەن .