بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
ئاب 01, 2025 16:36 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی ز یۆنی بۆ سەر غەززە ٨٣ کەس شەهید بوون و ٥٥٤ کەسیش بریندار.
لە نێو شەهیدەکاندا زیاتر لە پێنج کەسیان لەوانەی بوون لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکاندا ببوونە قوربانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان. وەزارەتی تەندرووستیی لوبنانیش ڕایگەیاندووە لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە چوار کەس شەهید بوونە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاندووە کە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس شەهید بوونە. هەروەها گوردانەکانی قەسام مۆڵگەی سەربازانی داگیرکەر و ترۆمبیلەکانیان لە غەززە دایە بەر گوللەهاوەن. ئەم گوردانانە راشیگەیاندووە کە لە ڕێگای بۆمبێکی بەهێزەوە، تانکێکی مێرکاوایان لە ناوچەی «قەساسیب» لە باکووری ئۆردوگای جەبالیا تیابردووە.